له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری ھه‌ولێر، مامۆستای ئایینی، مه‌لا عه‌لی تاھیر كه ھه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره و توێژینه‌وه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی به ناونیشانی "كه‌ڵه‌شاخی نموونه‌یی له نێوان پزیشكی نه‌به‌وی و پزیشكی سه‌رده‌م" بووه، له‌كاته گونجاوه‌كاندا به‌بێ به‌رامبه‌ر كه‌ڵه‌شاخ بۆ خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌دات.
مه‌لا عه‌لی تاھیر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كه‌ڵه‌شاخ بریتییه له‌و خوێنه‌ی كه ناچالاك و پیربووه و له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پشت كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌و خوێنه جیاوازه له‌و خوێنه‌ی كه له ده‌ماره‌كان وه‌رده‌گیرێت، چونكه خوێنی ده‌ماره‌كان خوێنێكی سروشتییه و ئه‌وه‌ی له پشت كۆده‌بێته‌وه خوێنێكی ناسرووشتییه و پیربووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ماوه‌ی ١٦ ساڵه ئه‌و كاره ده‌كه‌م و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له ٢٥٥ ھه‌زار كه‌ڵه‌شاخم بۆ خه‌ڵك كردووه و ئه‌مه‌ش كاتی خۆی ھه‌یه كه باشتر وایه له مانگه‌كانی ئادار و نیسان و ئایار ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وانیش له ھه‌ر مانگێك ده‌بێت ته‌نھا له ماوه‌ی ١٠ رۆژ ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وانیش له ١٧ی ھیجری ده‌ست پێده‌كات تا ٢٧ی ھیجری، به‌ڵام ئه‌و رۆژانه‌ی كه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری له‌سه‌ره بریتییه له ١٧ و ١٩ و ٢١ی مانگی ھیجری.
له‌باره‌ی ھۆكاری كاته‌كه و دیاریكردنی ئه‌و چه‌ند رۆژه كه كاره‌كه‌ی تیادا ئه‌نجام بدرێت، مه‌لا عه‌لی تاھیر گوتی: "ئه‌مه حاڵه‌تێكی فه‌له‌كناسییه و له‌و چه‌ند رۆژه‌دا مانگ پڕ نییه چونكه ئێمه سه‌یر ده‌كه‌ین كاتێك مانگ پڕ ده‌بێت له شه‌ودا، ئه‌وا شه‌پۆڵی ده‌ریاكان جووڵه‌یان زیاتره و له رۆژدا كه‌متر شه‌پۆل ده‌ده‌ن، به ھه‌مان شێوه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا سووڕی خوێن له جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌متر چالاك ده‌بێت له‌به‌ره‌به‌یان و ھه‌ر بۆ ئه‌وه‌شه كه رێنمایی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ڵه‌شاخ بۆخۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وا باشتر وایه ھیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی سووڕی خوێن چالاك نه‌بێت و بتوانرێت خوێنه نا چالاكه‌كه بێته ده‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به شێوازه‌كانی كه‌ڵه‌شاخ، مه‌لا عه‌لی تاھیر گوتی: "دوو شیواز بۆ كه‌ڵه‌شاخ ھه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین به رێگای كاسه و ئاگر، ئه‌وه‌ی دووه‌میان به رێگای په‌مپ ئه‌نجام ده‌درێت كه ئێمه رێگای یه‌كه‌ممان پێ ته‌ندروستتره، چونكه به رێگای یه‌كه‌م كاتێك ئاگر ده‌خه‌یته ناو كاسه‌كه ئه‌وا یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن دروست ده‌كات و به‌م جۆره‌ش ھیچ به‌كتریایه‌ك ناتوانێت بچێته ژووره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووه‌م كه به رێگای په‌مپ ئه‌نجام ده‌درێت ناتوانێت رێگا له به‌كتریا و ڤایرۆس بگرێت.
ده‌شڵێت: دوای كه‌ڵه‌شاخ بۆماوه‌ی دوو رۆژ نابێت به‌رووبوومه‌كانی شیره‌مه‌نی وه‌كو ماست و په‌نیر و شیر بخورێت و باشتره راسته‌وخۆ دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كرداره، خورما بخورێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.