له شاری قه‌ڵادزێ بۆردومانكردنی 24ی 4ی 1974 و راپه‌ڕینی 24ی 4ی 1982 یادكرایه‌وه.
له یاده‌وه‌ریه‌كه 45 ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچووی عێراق له كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریدا له‌به‌رانبه‌ر قائیمقامیه‌تی پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو دواتر ئاماده‌بووانی یاده‌وه‌ریه‌كه كه له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و وه‌زیری شه‌هیدان و په‌ڕله‌مانتاران و كه‌س و كاری شه‌هیدان و هاووڵاتیان پێكهاتبوون به‌ره‌و گۆڕاستانی قه‌ڵادزێ به‌ڕێكه‌وتن.
له‌وێش چه‌ندین وتار پێشكه‌شكران و دواتریش تاجه‌گوڵینه‌ی حكوومه‌ت و په‌ڕله‌مانی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان دانرا.
له‌ڕۆژی 24/4/1974 چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی رژێمی دیكتاتۆریی به‌عس ئه‌و شاره‌یان بۆردومانكردو بووه مایه‌ی شه‌هیدبوونی چه‌ندین قوتابی زانكۆی سلێمانی و دانیشتووانه‌كه‌ی.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.