Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 12:17

نرخی به‌نزین داده‌به‌زێت

له‌ رۆژانی رابردوو نرخی به‌نزین به‌رزبۆوه‌
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، نرخی بەنزین دادەبەزێت، هەروەها نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت و چارەنووسی خاوەن خانووەكانی گوندی كۆری یەكلا دەبێتەوە و زەوییان بەسەردا دابەش دەكرێـت.

عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەڕێگای لیژنەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی پارێزگای هەولێر بۆ گرفتی گرانبوونی نرخی بەنزین لەسەر هێڵن لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەی بەشە بەنزینی زیاتر لە بەنزینخانە حكومییەكان بە هەرێم بدرێت.

بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگیی باش هەیە لەگەڵ بەغدا و بڕیار وایە ڕێژەیەكی زیاتر بە بەنزینخانە حكوومییەكانی هەرێم بدرێت، ڕاستەوخۆش لەگەڵ ئەمەدا نرخی بەنزین دادەبەزێـت لە بەنزینخانەكان هەرێم و ئه‌و نرخه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ به‌رێژه‌یه‌كی باش دابه‌زێت و جێگیر بكرێت.

عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ پڕۆژەی گوندی كۆری، هەزار خانووی بەكۆتا گەیشتووە و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێـت، ئەو چوار هەزار كەسەی كە دەمێنێتەوە یاداشت و پێشنیازیان داوەتە پارێزگای هەولێر بۆ ئەوەی چارەنووسی ئەوانیش روون ببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوایان كردووە ئەو بڕەپارەیەی داویانە بۆ پڕۆژەكە، بگەڕێندرێتەوە و لە بەرامبەردا چاوەڕوانیی زۆریان هەیە پارچەزەوییان لە سنووری شارەوانی هەولێر پێ بدرێـت، ئێستاش لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران پێك هاتووە و كار لەسەر ئەم پرسە دەكەن.

گوتیشی: بە هۆی گۆڕانی كەشوهەوای ناوچەكە و هەرێمی كوردستان، خواستی هاووڵاتیان لەسەر نەوت زۆرە، بۆیە جارێكی تر لە ڕێگای لیژنە پەیوەندیدارەكان لە كۆگای نەوتی هەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكەن بەسەر هاووڵاتیاندا، كە بەپێـی ریزبەندیی بنكەی بەشەخۆراك و ناوچە و شوێنە جیاوازەكان دەبێـت.

شایه‌نی باسه‌ له‌ رۆژانی رابردوو نرخی به‌نزین به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌نزینی نۆرماڵ له‌ هه‌ندێك به‌نزینخانه‌ گه‌یشتۆته‌ 700 دینار.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.