ڕێكخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مڕۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ، چەند ڕۆژ پێش ئافره‌تێكى لاوی خەڵکی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا کە دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوت دووگیانیش بووە.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 31 ساڵ خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”مەعسوومە بریاجی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بریاجی به‌ڕێكخراوی هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه ، مەعسوومە دوای ئەوەی لەگەڵ مێردەکەی بە ناوی ”ئەمیر عەبدوڵڵازادە“ بووەتە دەمەقاڵێی لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن كه مەعسوومە دووگیان بووە و منداڵەکەشی لەبار چووە“. ناوبراو دایکی منداڵێکی تەمەن 7 ساڵیش بووە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.