له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ڕێككه‌وتى 21 ى 4 ى 2019 ، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست، لەکاتی هەڵمەتێکی پشکنیندا توانیان 3 کەس دەستگیر بکەن لەو کاتەی کەوا سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەکە بوون.
عه‌قیدی پۆلیسهەندرێن خەسرۆ ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه توانیویانە سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.
راشیده‌گه‌ێنێت ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە بە بەندکردنیان بەپێی ماددە (۱٤) هۆشبەرەکان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.