سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24/4/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و نه‌جات عه‌لی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و دلشاد بارزانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌ڵمانیا، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و به‌رپرسانی سه‌ربازی باڵای یه‌كه‌كاكانی 70 و 80 و كۆلۆنێل ڤۆن فریچن سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌ڵمانیا له‌ئه‌رده‌ن و كۆلۆنێل شنایده‌ر فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر. مه‌راسیمی راده‌ستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر دروستكراوه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌ستپێكی رێوره‌سمه‌كه به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا و سرودی نیشتیمانی كوردستان و عێراق و ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد،
دواتر سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتاری كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌تی پێشكه‌ش كرد. له وتاره‌كه‌دا خۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربڕی بۆ ئاماده‌بوونیان له كردنه‌وه‌ی یه‌كێك له پڕۆژه هه‌ر گرنگه‌كان بۆ پێشمه‌رگه كه به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ته‌كنیكی و دارایی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا دروستكراوه، به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیایی كرد له پاڵپشتی و هاوكاری به‌رده‌وامیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رۆڵی وڵاتی ئه‌ڵمانیای به‌گرنگ و كاریگه‌ر وه‌سف كرد، له‌رووی لۆجیستی و پێدانی مه‌شق و راوێژ وه‌ك: دابینكردنی چه‌ك و زه‌خیره و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی، كه بووه هۆی گۆڕینی به‌ڵانسی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ركردایه‌تی كردنی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی و مه‌شقی كوردستان ( KTCC) كردنه‌وه‌ی خولی به‌رده‌وام و پێدانی راوێژی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا گه‌یاند. وتیشی لێره‌دا به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم داوا له‌وڵاتانی تری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌م ئه‌وانیش هاوكاری ته‌كنیكی و دارایی پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی به‌شه‌كانی تری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا داواشی كرد له‌هاوكاری ته‌كنیكی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بن.
دواتر كۆلۆنێل شنایده‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی جه‌نگی دژ به داعشی روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به له‌ماوه‌ی رابردوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانرا رووبه‌ڕووی دڕنده‌یی تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه ببینه‌وه.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا، پێویستی هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه‌ی له‌هه‌رێم روونكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌نجامی قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستان بووه بۆ ئه‌وه‌ی بریندارانی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه وه‌رگرن.
گوتیشی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا دروستكراوه‌و به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی راده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین و به‌دڵنیاییه‌وه له‌هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیماندا به‌رده‌وام ده‌بین.
سه‌رچاوه/ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.