لهساڵیادی بۆردوومانكردن و راپهڕینی شارى قهڵادزێ شاری قەڵادزێ سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه رایگهیاند: قەڵادزێ وەک سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندە خۆڕاگرەکانی کوردستان بە سەربەرزی مایەوە. لە جێگەی زانکۆیەکی زامدار، ئێستا لە کوردستاندا دەیان زانکۆی سەردەمیانەمان هەن.
ئەمڕۆ چل و پێنج ساڵ بەسەر کارەساتی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێی خۆڕاگردا لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە ئاکامەکەی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان ڕۆڵەی گەلەکەمان بوو، جگە لە هەوڵی سڕینەوەی زانکۆی سلێمانی کە ئەو دەمە لە سایەی شۆڕشی ئەیلوولدا لە ئامێزی شاری قەڵادزێی ئازاددا بوو.
وێڕای چەندین شاڵاو و هەوڵی کاولکاری و جینۆساید و شەڕانگێزیی ڕژێمە سەرکوتکارەکانی پێشوو دژ بە کوردستان و گەلەکەی، بەڵام شاری قەڵادزێ وەک سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندە خۆڕاگرەکانی کوردستان بە سەربەرزی مایەوە. لە جێگەی زانکۆیەکی زامدار، ئێستا لە کوردستاندا دەیان زانکۆی سەردەمیانەمان هەن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە و بەردەوام لە خەمی سڕینەوەی کاریگەرییە نەرێنییە ئابووری و دەروونی و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و فەرهەنگییەکانی ئەو کارەساتە نەخوازراوانەیە کە دەیان ساڵ لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکان لە دژی کوردستان و کوردستانییان ئەنجام دراون و کاری بەردەوام دەکات بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستان و پێشخستنی کۆمەڵگاکەی لە هەموو ئەو بوارانەدا.
لەم یادەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی 1974 و ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی 1982ی قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
23/4/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.