له‌مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چەپکە گوڵی پەرلەمانى پێشکەش به 11 کەسایەتیی ڕۆژنامەوانی پێش راپەڕین كرد.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2019/4/23، له‌میانى به‌شداریكردنی له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی زیوینى زه‌نگ كه دامه‌زراوه‌ى زه‌نگ به‌بۆنه‌ی ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى و رۆژی جیهانیى ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رى له شارى هه‌ولێر سازی كردبوو، له‌مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمان، چەپکە گوڵی پەرلەمانى پێشکەش به 11 کەسایەتیی ڕۆژنامەوانی پێش راپەڕین كرد وەک ڕێزلێنانێك لەماندووبوونیان و خزمەتکردنیان بە وشەو زمانی شیرینی کوردی له بوارى رۆژنامه‌گه‌ریدا.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.