دهستلهكاركێشانهوهی كادیر و بهرپرسانی كۆمهڵی ئیسلامی له پارێزگای ههولێر بهردهوامه و ئهمڕۆ سێشهممه، سێ بهرپرسی تر ئهو حزبه دهستلهكاركێشانهوهی خۆیان راگهیاند.
لە راگەیەندراوێكدا، ھەر یەك لە هێمن رەسوڵ، کارگێڕی مەڵبەند، عهبدولقادر ئیبراهیم، رفعەت رەئووف و برووسک عوسمان، ئەندامانی مەڵبەند و بەرپرسی لقی مامۆستایانی كۆمەڵی ئیسلامی، دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لەو حزبە راگەیاند.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیان خستووەتەڕوو: دوای ئەوەی چەندین هەوڵ و پێشنیازمان لەلایەن باڵی دەستڕۆیشتووی ئەنجومەنی بانگەواز و بەڕێوەبردن، بۆ چاککردنی کێشە و گرفتە سەپێنراوەکانی هەردوو مەڵبەندی هەولێر، ڕهت كرانهوه، ئێمەی کارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەندی 11ی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان رادەگەیەنین و دووپاتی دەکەینەوە، كه بۆ هەر پڕۆژەیەکی سیاسیی سەربەخۆ، کە خزمەتی رابوونی ئیسلامی بکات، پشتگیریی هەر سێ سەرکردایەتییە دەست لەکارکێشاوەکان دەکەین ".
پێشتر سێ سەركردەی كۆمەڵی ئیسلامی، كە پێكھاتبوون لە سهلیم كۆیی، سهعید ههركی، ئیسماعیل رهسوڵ، دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لە حزبەكە راگەیاند و ھۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەشیان بۆ "نەبوونی پڕۆژەیەكی سیاسیی گشتگیر، بە جۆرێك كه بهبێ جیاكاری، خزمەتی گشت چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی بكات"، لەناو كۆمەڵی ئیسلامی گێڕایەوە.
هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکانیشیان بۆ نەبوونی پرۆژەیەكی سیاسیی گشتگیر و جێبەجێنەكردنی بنەماکانی ئیسلام و دادگەری و یەكسانی و شوورا و راوێژ گەڕاندووەتەوە، کە بە جۆرێک باڵێکی ناو کۆمەڵی ئیسلامی، بەتەواوی هەموو دەسەڵاتەکانی حزبەکەیان قۆرخ کردووە و چەندین بڕیاری نادادوەرانەشی بەسەر كادیر و ئەندامانی ناو کۆمەڵی ئیسلامیدا داوە.
هەروەها باس لە پشتگوێخستنی پێگەی کادیرانیان لە شاری هەولێر، لەلایەن باڵی دەستڕۆیشتووان لە ئەنجومەنی بانگەواز و بەڕێوەبردن کراوە، بەشێوەیەک کە زۆر جار كێشە و گرفتی گەورە بۆ مەڵبەند و ئەنجومەنەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەلایەن ئەو گرووپەی ناو ئەنجومەنی بانگخوازان دروست كراوە.
هەر رۆژێک دوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەو سێ سەرکردەیەش ژمارەیەک کارگێڕی مەڵبەندی (3)ی هەولێر، رایان گەیاند کە هیچ پەیوەندییەکی سیاسی و یاساییان بە کۆمەڵی ئیسلامییەوە نەماوە، پشتیوانیی خۆیان لەو سێ سەرکردەیەی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند.
داڕشتنهوهی ههواڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.