سبەی چوارشەممە 24/4/2019، رێوره‌سمێكى تایبه‌ت له به‌رده‌م باله‌خانه‌ى نەخۆشخانەی پێشمەرگە، ساز ده‌كرێت و دواتر به فه‌رمى نه‌خۆشخانه‌كه ڕاده‌ستكردنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
له‌م باره‌وه ره‌فعه‌ت مزورى به‌رێوه‌به‌رى كارگێرى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه، به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" بریاره كاتژمێر 10ى به‌یانى رۆژى چوارشەممە به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانى ئه‌لمانیا له هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌ركۆنسۆلى ئه‌لمانیا له هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى سه‌ربازى ئه‌لمانی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، له رێوره‌سمێكى تایبه‌تدا، نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بكرێت.
مزورى راشیگه‌یاند" به گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى دانراوه بۆ جێبه‌جێكردنى مه‌راسیمه‌كه، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى ئه‌لمانیا له هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ى رۆلى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌لمانیا بۆ پێشمه‌رگه به تایبه‌ت له رووى ته‌ندروسستیه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و دواتر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیش بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ساز ده‌كرێت.
له‌باره‌ى كاتى چاره‌سه‌ركردنى پێشمه‌رگه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا، ره‌فعه‌ت مزورى به‌رێوه‌به‌رى كارگێرى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند" له به‌رنامه‌دایه له مانگى ئایارى داهاتوودا چاره‌سه‌رى نه‌خۆش و بریندارانى پێشمه‌گه بكه‌ین ، به‌شێوه‌یه‌ك چیتر پێشمه‌رگه بۆ چاره‌سه‌رى پشت به نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت نه‌به‌ستێت یاخۆد ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وولات نه‌كرێت، كه هه‌ول ده‌ده‌ین له رێگه‌ى پزیشكانى ناوخۆ و تیمه‌كانى پزیشكى پسپۆرى هه‌مه‌جۆرى ئه‌لمانی به باشترین شێوه خزمه‌تى ته‌ندروستى پێشكه‌شى نه‌خۆش و بریندارانى پێشمه‌رگه بكه‌ین.
تێزانین نەخۆشخانەی پێشمەرگە له‌سه‌ر ئه‌ركى وولاتى ئه‌لمانیا به بڕى 5 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر رووبه‌رى هه‌زار مه‌تر دووجا بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دروستكراوه‌و دەکەوێتە سه‌ر ڕێگای سەرەکی بەحرکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.