لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان چه‌ند پرسێكی گرنگى تایبه‌ت به‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش تاووتوێ ده‌كات.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و راوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبۆوه.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، دواتر تیشك خرایه‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو و به‌رنامه‌ی كارى كۆبوونه‌وه‌كه خوێندرایه‌وه كه‌تیایدا باس له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایش كرا‌و به‌وردی تاووتوێى پێشنیاز‌و داواكاری و ماف و ئیمتیازاته‌كانیان كرا، كه خۆی له هاوتاكردنی مووچه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوونی هێزی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش و ده‌رماڵه‌و پله‌و پایه‌و بڕوانامه و خێزان و منداڵ و به‌خشینیان له‌پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره‌و گرنگیدان به‌جلوبه‌رگی سه‌ربازی و خواردنی گونجاو و له‌به‌رچاوگرتنی ساڵانی خزمه‌ت و خانه‌نشینكردنیان ده‌بینێته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ردانی مه‌یدانیی لیژنه‌كه بۆ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و یه‌كه‌كانی سه‌ربازی كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و رێكخستنه‌وه‌ی واجبات و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌ربازی و كردنه‌وه‌ی خول و كێشه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی كه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆن، هه‌روه‌ها چاوخشاندنه‌وه به‌پله‌ی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یەک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەنجام بدرێ.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.