له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوانیان، سه‌عات۱۰ی بەیانی ئەمڕۆ ۲۳/٤/۲۰۱۹، شاندێكى لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، بە سەرۆکایەتی سوسن محه‌مه‌د میرخان سەردانی وەزارەتی شەهیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان کرد و لەلایەن مه‌حمود حاجی صالح، وەزیری کاروباری شەهیدان و بەڕەڤان حەمدی، بریکاری وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەحمەد مام ڕسول بەڕێوەبەری گشتیی زیندانیانی سیاسی پێشوازییان لێ‌کرا.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌دانیشتنه‌كه‌دا کە لە تیشک خرایە سەر کێشەو گرفتەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەو یاسا بەرکارانەی کە لەئێستادا کێشەو گرفتیان هەیەو لە ئاستی خواست و پێداویستییەکانی کەسوکاری شەهیداندا نین بۆئه‌وه‌ى هەوڵبدرێت لە داهاتوودا چارەسەر بکرێن
راشیده‌گه‌نن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لەسەر هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بڕیاریاندا لە داهاتوو بەدەوامی بە سەردان و کۆبوونەوەکان بدرێت .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.