Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 09:16

سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌کات

ڕۆشنایی خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 22ـی 4ـی 2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه‌ پێك هاتبوو له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ فازڵ میرانی سكرتێر و د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس و هۆشیار زێباری و كه‌ریم سنجاری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی بوون، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و هه‌نگاوه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق تاوتوێ كرا.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌و دانیشتنه‌دا ڕۆشنایی خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و دروستبوونی ئه‌و كه‌شه‌ ئیجابییه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌رز نرخێندرا و جه‌ختیش له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ڕێگری له‌و ده‌نگانه‌ بكرێت كه‌ به‌نیازی تێكدانی ئه‌و كه‌شه‌ ئیجابیه‌ن چونكه‌ باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیریی و بووژانه‌وه‌ له‌ هه‌موو عێراقدا.

بارودۆخی پارێزگای نه‌ینه‌وا و بار و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی موسڵ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌ بوو و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چڕكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری و ئاسووده‌یی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای موسڵ كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌یش دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ خه‌ڵك و پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداری له‌ به‌ڕێوه‌بردنی له‌ ئه‌و پارێزگایه‌دا بكه‌ن.

ktv

ktv

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.