Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:52

په‌رله‌مانتارێکی پێشوو: بۆیەک رۆژ جەنابی سەرۆک کەرکوک و خەڵکەکەی بەتەنها بەجێ نەهێشتوە

ته‌واوی جوتیاران دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند:  بەسوپاسەو جەنابی سەرۆک رۆژی شەمە کۆمەڵێک رێکاری گرتە بەر و کۆمەڵێک رێنمای و راسپاردەشی دەکرد بۆ وەرگرتنەوەی زەوی جوتیارانی کورد له‌ سنووری كه‌ركووك.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی فیسبووك نووسیویه‌تی: بۆیەک رۆژ جەنابی سەرۆک کەرکوک و خەڵکەکەی بەتەنها بەجێ نەهێشتوە .

دوای ئەوەی دیسان عەرەبە هاوردەکان لەسنوری گوندەکانی سەرگەران فشارێکی دیکەیان دروست کرد بۆ وەرگرتنەوەی زەوی جوتیارانی کورد لە سنورەکە ، راستەوخۆ بەسوپاسەو جەنابی سەرۆک رۆژی شەمە کۆمەڵێک رێکاری گرتە بەر و کۆمەڵێک رێنمای و راسپاردەشی دەکرد بۆ ئەوەی بەیەکجاری ئەو کێشەیە کۆتای بێت لەو رۆژەوە جگە لەهەنگاوە راستەوخۆکانی جەنابیان بۆ راگرتنی ئەو زێدەرۆیانە .

لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک رێکار گیرانە بەرو بەردەوامە و مەسجی جەنابیان بەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشت کە هاوڵاتیانی ئێمە بەتەنها نین و بەهەموو هێزێک پشتگیریان دەکەین ، لێرەیش لەبەغدا لەماوەی سێ رۆژی رابردوو جگە لە کۆمەڵێک دیدارو کۆبوونەوەی تایبەت بەئاسایی کردنەوەی کەرکوک بابەتی زێدەرۆی لەسەر زەوییەکانی کەرکوک یەکێک تربو لەو بابەتانەی قسەمان لەسەر کردو ، لێرەوە جوتیارانی خۆمان لەو سنورەو تەواوی ناوچەکانی تری سنوری پارێزگای کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە هەموو پلانەکانی شۆڤینییەکان لەرووی یاسایی و كارگێری و سیاسییەوە پوچەڵ کرایەوە هەرهەنگاوێکی تاک لایەنانەش لەلایەن شۆڤینییەکان بەتوندی وەڵام دەدرێنەوە .

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.