Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 09:28

یازدەهەمین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ھەولێر بۆ پێداویستییەکانی بیناسازی کرایەوە

بە بەشداری 200 كۆمپانیا
کوردستان TV
#7
100%


بە چاودێری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، بە بەشداریی زیاتر لە 200 کۆمپانیای بیانی و نێوخۆیی 11یەمین پێشانگەی هەولێر بۆ پێداویستییەکانی بیناسازی و شارسازی و کەرستەی بیناسازی كرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22-4-2019، کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یازدەهەمین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هەولێر بۆ پێداویستییەکانی بیناسازی و شارسازی و کەرستەی بیناسازی لە هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر كرایه‌وه‌.

له‌ پێشه‌نگاكه‌دا 200 کۆمپانیای بیانی و نێوخۆیی كه‌ لە 15 وڵاتی جیاجیاوه هاتوون بەشدارن.

عەبدوڵڵا ئەحمەد بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: كردنەوەی ئەم پێشانگایە، دروستكردنی پەیوەندییە لە نێوان كۆمپانیا خۆماڵییەكان و كۆمپانیا بیانییەكان بە بەشداری 200 كۆمپانیا كە لە 15 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون و ماوەی چوار دەخایەنێت.

عەبدوڵڵا ئەحمەد وتیشی: پێنج وڵاتی عەرەبی، شەش وڵاتی ئەورووپی و وڵاتانی توركیا، ئێران، چین و تایوان بەشدارن و بۆ یەكەمجاریشە وڵاتی سعوودیە بەشداری ئەم پێشانگایە بكات و ئەمجارە بە 22 كۆمپانیا بەشداری كردووە، سەرۆكی دەستەی ناردنكارانی سعوودیەش بەشدارە.

ئەو ئاماژەی بەوەشكرد كە لە پێشانگاكەدا سێ ستاند هەیە كە بریتیین لە ستاندی وەزارەتەكانی بازرگانی و پیشەسازی، كارەبا و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و هەر كەسێك نیازی هەبێت لێرە وەبەرهێنان بكات، ئەوا دەتوانێت لە رێگای ستاندەكانی حكوومەتەوە گفتوگۆكان دەست پێ بكات.

پێشانگەکە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژانە لە کاتژمێر 11:00ی بەیانی  تاوەکو کاتژمێر 7:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.