هێزە ئەمنییەکانی شاری كه‌ركووك 80 ماڵ له گەڕەکی عەرەفە ئه‌م شاره، ئاگادار دەکەنەوە کەوا دەبێت خانووەکانیان چۆڵبکەن.
به‌پێی هه‌واڵێكی پەیجی (كركوك 24) هاووڵاتییەک کە ناوی پارێزراوە کە یەکێکە لە دانیشتووانی ئەو 80 ماڵە له گەڕەکی عەرەفە لە شاری کەرکووک ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2019/4/22 هێزە ئەمنییەکان هاتنە گەڕەکی عەرەفە لە شاری کەرکووک و داوایان کرد کە 80 ماڵی گەڕەکە دەبێت خانووەکانیان چۆڵبکەن.
ئەو خێزانانە دانیشتووی خانووەکانی کۆمپانیای نەوتی کەرکووکن لە عەرەفە و زۆرینەیان کوردن.
شایه‌نی باسه له رۆژانی رابردووش دانیشتوانی سێ گوندی شاری كه‌ركوك، له گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییدا پێداگریی خۆیان نیشاندا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له شوێنه‌كانی ئێستایاندا ئه‌گه‌ر له‌ژێر خێوه‌تیشدا بێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م داوا له 600 خێزان كراوه ئه‌و سنوره به‌جێبهێڵن.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، ئیدارەی کەرکووک، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەسەر شارەکەیاندا سەپاند، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بە عەرەبکردنەوەی کەرکووک و دەرکردنی بەرپرسانی کورد و خەڵکی کورد لە شارەکە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.