به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه و تاووتوێكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/4/22، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی لیژنه‌و هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا ناوه‌ڕۆكی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
راشیده‌گه‌یه‌نن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی راپۆرته‌كه بۆ په‌رله‌مانتاران خرایه‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.