Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 09:17

حکوومه‌تی هه‌رێم چەندین ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان ده‌کات

لە 1ی 1ی 2019 تا 31ی 12ی 2019 بەمەبەستی کڕینی دەرمان
کوردستان TV
#7
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چەندین ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە تەرخان دەکات.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێیدا بڕیاردراوە بە تەرخانکردنی بڕی 40 ملیۆن دینار مانگانە لە 1ی 1ی 2019 تا 31ی 12ی 2019 بەمەبەستی کڕینی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە دەبێت کارەکە بەشێوەی کەمگەری سنووردار ئەنجام بدرێت و وەزارەتی داراییش بەرپرس نییە لە خەرجکردنی هەر پابەندبوونێکی کڕین بۆ ئەم بابەتە کە بەدەربێت لە چوارچێوەی ئەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکراوە.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.