چاڵێك له گوندی كۆناجك-ی پارێزگای سێرت دروست بووه كه نزیكه‌ی ٢٠ مه‌تر قوڵه و ٤٠ مه‌تر فراوانه. چاڵه‌كه له كێڵگه‌ی ده‌غڵ و دانی هاووڵاتییه‌كدا دروست بووه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار كردۆته‌وه و هیوای خواست چی زووه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بگه‌نه لایان تاكو رووداوێكی ناخۆش له ئاكامی دروستبوونی ئه‌و چاڵه ترسناكه رووی نه‌داوه.
هاووڵاتییه‌كه ده‌ڵێت: چاڵه‌كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دوای لێزمه باران دروست بووه و گوتی: "له خه‌ودابووین كه به ده‌نگێكی زۆر توند راپه‌ڕیم. كه هاتینه ناو كێڵگه‌كه بینیم ئه‌و چاڵه قوڵ و گه‌وره‌یه دروست بووه و یه‌كسه‌ر موختارم لێ ئاگاداركرده‌وه و ئه‌ویش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردنه‌وه و چاوه‌ڕێین بێن و لێی بكۆڵنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له راستیدا زۆر ده‌ترسین. به‌ردم هه‌ڵدایه ناو چاڵه‌كه ده‌ڵێی بێبنه. یه‌كه‌مجاره له سێرت شتێكی وا روو ده‌دات. چاوه‌ڕێین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هانامانه‌وه بێن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.