سبه‌ى پێنجشه‌ممه 18 ى 4 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگى كانوونى دووه‌می چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند سبه‌ى مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی (خوێندنی باڵا، ناوخۆ، سامانه سروشتیه‌كان و ئه‌وقاف) دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى راگه‌یاند سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ى دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت : ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، ده‌زگای ئاسایش، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم
دوێنێ سێشه‌ممه‌ش له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایانگه‌یاند ، وه‌زاره‌تى دارایی پێى ڕاگه‌یاندین كه‌ڕۆژى پێنجشه‌ممه 18 ى 4 ى 2019 مووچه‌ى خوێندنى باڵا دابه‌ش ده‌كرێت
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.