ته‌رمێكی نه‌ناسراو له ڕه‌گه‌زی نێر له گوندی قه‌سرۆكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی خه‌لیفان له قه‌راخ به‌نداوی بێخمه دۆزرایه‌وه و له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ش پۆلیس ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
رائد سه‌عدون هاودیانی گوته‌بیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران له‌ڕاگه‌یندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لایه‌ن هاولاتیانی گوندی قه‌سرۆكی سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌لیفان پۆلیس ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه‌وا ته‌رمێك له قه‌راخ به‌نداوی بێخمه دۆزراوه‌ته‌وه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه ده‌ست به‌جێ ئه‌فسه‌ری ئیشكگر گه‌یشتووه‌ته شوینی رووداوه‌كه .
ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانمان ته‌رمه‌كه به مه‌به‌ستی پشكنین ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه تاوه‌كو هۆكاری مردنه‌كه‌ی بزاندرێت و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.