به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: منداڵێك به برینداری گه‌ێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه شوێنه‌واری چه‌قۆ به جه‌سته‌یه‌وه دیار بوو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت له لایه‌ن شاگردی ماركێتێكه‌وه چه‌قۆی لێدراوه.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: منداڵێك به ناوی ( م . ح . ح) له‌دایك بووی ساڵی 2011 دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه گشتی قه‌ڵادزێ كه شوێنه‌واری چه‌قۆ به(ڕانی)ه‌وه هه‌بووه.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: به وته‌ی خۆی چۆته ماركێتێك و دواتر له‌لایه‌ن شاگردی ماركێته‌كه چه‌قۆی لێ دراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بریندار بووه، پاشان دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگیركردنی تۆمه‌تبار، به وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ش له‌كاتی پاكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كه به‌هه‌ڵه چه‌قۆ به‌ر ئه‌و منداڵه كه‌وتووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.