د. ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی لێژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوو به‌غدا مووچه‌ى مانگی نیسان ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار ڕاشیگه‌یاند ، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌خه‌رج كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمدا نیه ، به‌پێى یاسا ئه‌و بڕه پاره‌یه مانگانه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ش له‌لایه‌ن د. فواد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق واژۆی له‌سه‌ر كراوه
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشى له‌ڕۆژانى داهاتوو بڕه پاره‌كه ده‌خرێته سه‌ر ژماره حیسابی وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.