به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ته‌رمی ئافره‌تێك گه‌ێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزه كه به هۆكارێكی نادیار گیانی له‌ده‌ستدابوو، هه‌ر بۆیه ته‌رمه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی پشكنین به‌ڕێكرا بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی.
ڕاشیگه‌یاند: ئافره‌ته‌كه ناوی ( ت. ب.ع) له‌دایك بووی ساڵی 1990، پیشه‌ی ژنی ماڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی شاری قه‌ڵادزێ یه.
ئااژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنی ئه‌و ئافره‌ته 29 ساڵانه دیار نه‌بووه، گومان له ئه‌گه‌ری مردنه‌كه‌ی درووست بووه و به‌مه‌به‌ستی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.