د. ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئه‌ندامی لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌باره‌ى چوار مووچه‌كه‌ى پێشمه‌رگه كه‌له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ری به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند به‌بڕیاری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت بڕیاری خه‌رج كردنى موچه‌ى پێشمه‌رگه بۆ هه‌ر چوار مانگى 1 ، 2 ، 3 ، 4 درا و كه بڕی پاره‌ی هه‌رمانگێك 68 ملیار دیناره
د. ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاشیگه‌یاند ، بڕه پاره‌كه‌ى پێشمه‌رگه كه‌بۆ مووچه‌ى هه‌ر چوار مانگ دابین كراوه ، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكى زوودا به‌خێرایی ده‌ست به‌دابه‌ش كردنى ده‌كرێت
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.