به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه له ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین 8 كه‌س بوونه قوربانی.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پۆلیسی سه‌عدییه ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی باران بارینی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و ته‌سكبوونه‌وه‌ی ڕێگا له نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و به هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه زه‌ره‌روزیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه 8 قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه كه 5 له قوربانییه‌كان ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و گه‌ێندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی خانه‌قین.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.