Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 01:47

په‌رله‌مانى کوردستان داوایه‌ک ئاراسته‌ى حکومه‌تی عێراق ده‌کات

سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان جەژنی "چارشه‌مبا سۆر" لەكوردانی ئێزدی پیرۆز دەكات
کوردستان TV
100%


به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئاینیی ئێزدی ناسراو به‌ "چارشه‌مبا سۆر"، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات.  

 له‌راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی و چارشه‌مبا سۆر، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشك و برایانی كوردی ئێزدی دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە بەكامەرانی بگەڕێتەوەو ببێتەمایەی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی ئاسوودە بۆ سەرجەم كوردانی ئێزدی لەجیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی و گیانی تەبایی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی كوردستان قووڵتر ببێتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ داوا له‌ حكومه‌تی عێراقى فیدڕال ده‌كه‌ین ئه‌ركه‌ یاساییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر قوربانیانی كوردى ئێزدیی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش جێبه‌جێ بكات.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.