Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 14:30

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌رسالا ئۆلا ئێزدیان (چوارشه‌مبوا سۆر) پیرۆز دکه‌ت

هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان بەخێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە
کوردستان TV
#7
100%


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی ((چوارشەمبا سۆر)) جەژنی سەری ساڵی ئاینی ئێزدی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی ئێزدی له‌ كوردستان و جهیان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی جەژنی (چوارشەمبا سۆر) سەری ساڵی نوێی خوشك و برایانی ئێزدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتی و ئەنجوومەنی رووحانی كوردانی ئێزیدی وسەرجەم ئێزدیان لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەخێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە و مایەی دڵنەوایی و ئارامیی و، موژدەی كۆتایی هێنانی ناخۆشی و نەهامەتی و دەردەسەریەكانی پێبێت.
 
هەر لەو دەرفەتە و بەو بۆنەیەوە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی  پارتیمان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی مافەكانتان و كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەكانتان و كاركردن بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدان و پتەوكردنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی لای گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.

جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

16/4/2019

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.