سه‌باره‌ت به‌بێ رێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌رانی شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ یادی ئه‌نفال 4/14 له‌گه‌رمیان، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شاندێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ڕاسپارد له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كه به‌شداری مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان بكه‌ن و لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانی سیاسی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات، تا گه‌یشتنی وه‌فده‌كه و نیو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی مه‌ڕاسیمه‌كه، وتاری په‌رله‌مان له پروتوكۆلی یاده‌كه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر لادرابوو و وتاری په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق زیاد كرا، دواتر ئه‌م كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی مه‌راسیم بووه جێی ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و رێكخه‌رانی یاده‌كه‌یان ناچاركرد وتاری په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته پرۆتۆكۆلی مه‌ڕاسیمه‌كه، به‌ڵام سه‌ره‌رای داخلكردنه‌وه‌ی، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان خرایه دواین وتاری مه‌ڕاسیمه‌كه، ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه به‌بێ رێزی به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌ری شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین، له‌دوو رۆژی ڕابردوو چاوه‌ڕوان بووین ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن به‌ڵام نه‌یانكرد.
بۆیه ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌مان به‌پێویست زانی بۆ پاراستنی شكۆی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2019/4/16
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.