Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 14:24

بەغدا بەنزین بە 450 دینار بۆ ھەرێمى کوردستان دابین دەکات

ھەرێم و بەغدا لە گفتوگۆی بەردەوام دان
کوردستان TV
100%

ئاری كاكەشین بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر رایگەیاند" ھەرێم و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی عێراق بەنزین بۆ بەنزینخانەكانی ھەرێمی كوردستان دابین بكات و بەغداش رازی بووە بە 450 دینار بەنزین بۆ ھەرێم دابین بكرێت.

ئاری كاكەشین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند" ھەرێم و بەغدا لە گفتوگۆی بەردەوام دان بۆ ئەوەی حكوومەتی عێراق ھاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەنزین بۆ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان دابین بكات بە نرخی 450 دینار بۆ هەر لیترێك، بەڵام بەغدا دەیەوێت بەنزینخانەكانی ھەرێمی كوردستان لە ژێر دەستەڵاتی ئەواندا بن و كادیری ئەوان كاری لەسەر بكەن و رۆژانە راپۆرتیان بۆ بەرز بكەنەوە، كە پێشتر وا نەبوو و ئەوان بەنزینیان رەوانە دەكرد و ئێمەش دابەشمان دەكرد".

كاكەشین گوتیشی، لە ئێستادا پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتە و لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئالیەتێك بدۆزنەوە بۆ شێوازی دابەشكردنی بەنزین، كە لە بەغداوە بۆ ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت و ھەر كاتێك گەیشتنە رێككەوتن، ئەو كات بەنزین لە بەغداوە بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت و بە 450  دینار بە شوفێران دەفرۆشرێت.

كاكەشین وتیشى" لە ئێستادا لە ھەرێمی كوردستان بەنزین كە دەفرۆشرێت بازرگانییە و پەیوەندی بە حكوومەتەوە نییە، بۆیە خۆیان نرخەكەی دیاری دەكەن و چەند رۆژێكیشە گران بووە، بەڵام ئێمە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین بۆ ئەوەی بزانین ھۆكاری گرانییەكە چییە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.