Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 07:21

ژماره‌یه‌ک جوتیارانی کورد له‌ به‌غدا گردبوونه‌وه‌

بۆ خه‌رجكردنی شایستە داراییەکانیان
کوردستان TV
#7
100%


لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا، سه‌رووی 50 جوتیاری كورد بە نوێنەرایەتی  جوتیارانی هەرێمی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌م شاره‌ ئه‌نجامدا و داوای خه‌رجكردنی شایستە داراییەکانیان کرد.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 4/16 بەمەبەستی‌ خەرجكردنی‌ پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردوویان، ژمارەیەك لەجوتیارانی هەرێمی كوردستان لەگۆڕەپانی تەحریری‌ شاری‌ بەغدا گردبوونەوە.

ئەو جوتیارانە كە بەوتەی‌ خۆیان بەنوێنەرایەتی سەرجەم جوتیارانی‌ هەرێم گردبوونەوەكەیان ئەنجامداوە، داوای‌ پێدانی‌ پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016یان دەكرد كە كە بڕەكەی نزیكەی 554 ملیار دینارەو لای حكومەتی عێراق ماوەتەوە.

جوتیاره‌ مانگرتووه‌كان رایانگه‌یاند: ئەگەر بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان نەدرێت پەنا دەبەنە بەر دادگای فیدراڵی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کە یەکێک لە مەرجەکانی هاوکاریی کردنی عێراق، دانەوەی قەرزەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتە و بۆ ئەوەش یاداشتێکی ناڕەزایەتیان ئاڕاستە کردوون و ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت سکاڵای یاساییش لای ئەو رێکخراوە تۆمار دەکەن.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.