Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 17:59

سەرۆک بارزانی: بە هەموو توانایەک پشتگیریی داخوازییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەم

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، چارشەمبا سۆر
کوردستان TV
#6 #7
100%

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان كرد، له‌ په‌یامه‌كدا هاتووه‌، لەو بۆنەیەدا خوشك و برا ئێزیدییەكان و هەموو پێكهاتەكانی تر لەوە دڵنیا دەكەمەوە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیانە، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، چارشەمبا سۆر، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان دەكەم و هیوای بەختەوەری و كامەرانیان بۆ دەخوازم.

لە ساڵانی ڕابردوودا خوشك و برایانی ئێزیدی بەهۆی زوڵم و تاوانی تیرۆریستان و ناحەزان ئێش و ئازارێكی زۆریان بینیوە كە لە مێژوودا وێنەی نەبووە، لێرەدا ئەوە دووپات دەكەمەوە كە بە هەموو توانایەك پشتگیریی داخوازییەكانی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و پێویستیشە هەموو لایەك هاوكار بێت بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بڕیار لە چارەنووس و ئاییندەی خۆیان بدەن و برینەكانیان ساڕێژ بكەن و كۆتایی بە ئاوارەیی و نەهامەتیان بێت.

لەو بۆنەیەدا خوشك و برا ئێزیدییەكان و هەموو پێكهاتەكانی تر لەوە دڵنیا دەكەمەوە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیانە و دەبێ ئەوە فەرهەنگە دەوڵەمەندە و برایەتی و تەبایی فراوانتر بكرێت.

هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكانتان بە شادی و ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و بمێنن بە خێر و خۆشی.

مسعود بارزانی
16ـی 4ـی 2019

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.