Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 03:19

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایى له‌ کونسولى گشتیى نوێى ڕووسیا ده‌کات

كونسولى ڕووسیا : ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعش به‌رز ده‌نرخێنین
کوردستان TV
100%


 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسولى گشتیى تازه‌ى ڕووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ربڕى، به‌تایبه‌تیش له‌ بواره‌كانی بازرگانی، كشتوكاڵ، كاره‌با و گه‌شتیاریدا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌باره‌ی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێشكه‌ش كرد.

له‌ دیداریكى هه‌ردوولادا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/4/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، كونسولى گشتیى ڕووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداری  سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی نوێی وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێم ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانی له‌ شه‌ڕی دژی داعش و شكستپێهێنانی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.

تاوتوێكردنی ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.