له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15 ى 4 ى 2019 ،
لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق جه‌مال محەمەد سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌فسه‌رانی پله بالای وه‌زاره‌ت، پێشوازیان كرد له وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك له لیوا گوهدار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش و لیوا هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری وێنه‌یی و نه‌خشه‌كان و لیوا زییا به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و عه‌مید خه‌سرۆ بەڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری عێراق له هه‌ولێر.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، ئاكامی لیژنه مه‌یدانییه‌كان بۆ روپێوكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی له‌سه‌ر نه‌خشه خرایه ڕوو. تێدا به ووردی خاڵه‌كانی تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی دیاریكراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌و بڕیاردرا به‌زووترین كات لیژنه‌ی باڵا كۆببێته‌وه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی سوپای ئیتیحادی كرده‌وه له‌هه‌مبه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانی تر له‌ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێم.
![1](/sites/default/files/inline-images/3-2.jpg)
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.