ڕۆژى 14-4-2019 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه سه‌دان چه‌كی ده‌ستگیركراوی له‌ناو برد.
له 10/2/2019 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی شه‌ش خاڵیی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گشت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی قورس و مامناوه‌ند و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت دەركرد و ، داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش رێوشوێنی پێویستیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه گرته‌به‌ر.
له دوای ئه‌و بڕیاره‌وه تا ئێستا سه‌دان پارچه چه‌كی كۆن و نوێ ، كه زیاتر چه‌كی راوكردن و ژماره‌یه‌كی كه‌م چه‌كی ئاسایی بوون و له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركرابوون.
له یه‌كێك له خاڵه‌كانی بڕیاره‌كه‌دا هاتبوو، ئه‌و چەكه قورس و مامناوەندانه‌ی راده‌ست ده‌كرێن یان دەستیان بەسەردا ده‌گیرێت لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند و بە رێكارێكی یاسایی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.
ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 14 ى 4 ى 2019 یه‌كه‌م ئه‌نجام و هه‌نگاوی ئه‌و بڕیاره جێبه‌جیكراو ئه‌و چه‌كه ده‌ستگیركراوانه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه له كارگه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسن له هه‌ولێر له‌ناوبران. چه‌كه‌كان نزیكه‌ی هه‌زارو چوارسه‌د پارچه چه‌كی ئاسایی و چه‌كی راوكردن بوون.
به‌شێك له‌و چه‌كانه له‌ناوخۆی هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون ، به‌شێكی دیكه‌شیان له سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێم ده‌ستگیكرابوون كه خاوه‌نه‌كانیان به نیازبوونه به رێگه‌ی قاچاغ بیانهێننه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
![1](/sites/default/files/inline-images/7D03965F-A60E-466C-B08C-D5B261AA60F2-1024x682.jpeg)
![1](/sites/default/files/inline-images/8D1C4475-AD18-4CDF-B02D-92FFDEB0AFE3-1024x682.jpeg)
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.