زانایان توانییان بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی كونێكی ره‌ش بگرن، ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه ده‌رهێنه‌ره سینه‌ماییه‌كانی هۆلیۆد زۆر به وردی ئه‌م دیارده‌یان وێنه گرتووه.
پانتایی كونهرهشهكه (40) ملیار كیلۆمه‌تره، واته به سێ ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی زه‌وی گه‌ورتره و زانایان ئه‌م كونهیان به "وه‌حش" ناوزه‌ند كردووه.
ئه‌م كونه (500) كوادریلیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌وی دووره (كوادریلیۆن= ملیۆن ترلیۆن) له وێنه‌گرتنه‌كه هه‌شت تۆڕی تلیسكۆپ له هه‌موو جیهان به‌شدارییان كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر هینۆ فالك به تۆڕی (بی بی سی) راگه‌یاند : توانرا كونی ره‌ش له كه‌لێنێك بدۆزریته‌وه كه‌پێی ده‌ڵێن(M87).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : كونه‌كه له‌شێوه‌ی بازنه‌یه‌كی ئاگرین دایه له ناوهراستهكهشی كونێكی تاریك ده‌بیندرێت.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ری سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه: كچێكی لاو به ناوی(كاتی باومان) به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌رێگه‌ی سیسته‌می (خوارزمی) كه بریتییه له كۆمه‌ڵه هه‌نگاوێكی بیركاری ولۆژیكی ، به‌دوایی یه‌ك بۆ چارسهكردنی كێشه‌یه‌كی دیاركراو ، به جۆرێك كه سیسته‌مه‌كه هاوكارێكی باش بووه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كونه ره‌شه‌كه بگرێت،ئه‌مه‌ش وایكرد كه دوای چه‌ندین سه‌ده مرۆڤ به چاوی ئاسایی كونه‌كه ببینن، چونكه پێشتر زانایان زۆرههوڵیان دابوو وێنه‌ی كونه‌كه ببینن ،به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
سه‌رچاوه/ سی ئێن ئێن ، بی بی سی
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.