لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی روسیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند" ئەو هەنگاوە هاوبەشانەی لەگەڵ روسیا لەبارەی سوریاوە نراون، هەنگاوی گرنگ بوون و هەنگاوكانی داهاتووشیان بەهەمان شێوە گرنگ دەبن. سەبارەت بە پەیوەندییە ئابووریەكانی نێوان هەردوولاش، ئەردۆغان رایگەیاند، كه قەبارەی بازرگانیی نێوان توركیا و روسیا بەرێژەی 15% زیادی كردوە .
لە بەشێكی تری قسەكانیدا، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند" وەك ئامادەكاری بۆ هەنگاوە هاوبەشەكانی داهاتویان، 3 رێككەوتن لەگەڵ روسیا واژۆ دەكەن و له بارهى سووریاش گهیشتونهته رێككهوتن بۆ چارهسهركردنى كریزى سوریاو رووبهرووبوونهوهى تیرۆر.
لای خۆشیەوە ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا راگەیاند" هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ توركیا هەیە بەتایبەتی لەسەر پرسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و كێشەكانی جیهانو راشیگەیاند: قەبارەی بارزگانیی نێوانیان لەگەڵ توركیا، گەیشتوەتە 35 ملیار دۆلاری ساڵانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.