روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند" دوو زرێپۆشى هاوكاریهكانى لوجیستى هێزه‌كانى ناتۆ، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سمێڵكاوه به‌ره‌و شارى كوبانێ له رۆژئاواى كوردستان ڕه‌وانه كران.
راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له رێی ده‌روازه‌كانی نێوان سووریا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كاروانی سه‌ربازی ناتۆ به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ڕێكه‌وتوون، كه نزیكه‌ى 100 بارهه‌ڵگر ده‌بن.
وتیشى" هاوكاریه‌كان پێكدێن له، كۆمه‌كی سه‌ربازی و لۆجستنی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێل و ئامێری سه‌ربازی گه‌وره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌شێك له‌و بارهه‌ڵگرانه روویان له كوبانێ و ده‌وروبه‌ری كردووه، به‌شێكی دیكه‌شیان روویان له گرتهمر و شه‌دادی له حه‌سه‌كه كردووه و به‌شی سێیه‌مش رووی له دێرزوور كردووه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكراشی كرد" 60 بارهه‌ڵگر كه ئامێر‌و هامه‌ر و هاوكاری سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ك تانكه‌رى سه‌ربازى هه‌لگرتبوو، گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.