به یارمه‌تی (تلسكۆبی ئاسمانیی كیپله‌ر) ی تایبه‌ت به ئاژانسی بۆشاییگه‌ریی ئه‌مریكی (ناسا) دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی دوورودرێژ، تیمێك له پسپۆڕانی فه‌له‌كناسی توانیان په‌رده له‌سه‌ر نهێنی ئه‌و تروسكاییه رووناكییه - ئاگرینییانهی كه‌ماوه‌یه‌كی دووردێژبوو سه‌ری له زانایان سوڕماندبوو، لاببه‌ن .
له‌ساڵی 2012 تیمێك توانی له‌و داتایانه بكۆڵێته‌وه كه له‌لایه‌ن تلسكۆبی (كیپله‌ر) ه‌وه ره‌وانه كرابوو و تایبه‌ت بوو به ده‌ركه‌وتنی تریسكاییه رووناكییه‌كی به‌هێزو خێرا له گهلهستێرهیهك كه به مه‌ودای 1.3 ملیار ساڵی رووناكی لێمانه‌وه دووره، ئه‌وكاته پسپۆڕان نه‌یانتوانی بگه‌نه هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دیارده‌یه، ئاخۆ بریتی بوو له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ستێره‌یی مه‌زن له جۆری (سوپه‌رنۆڤا) یاخود هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی كۆمپیوته‌ره‌كانیان بووه؟
ئه‌و جۆره رووناكییه به (فلاشی گهشبووهوهی خێرا په‌ره‌سه‌ندوو – FELTs ناونرا و درهكهوت كه‌وا له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا به‌رزو نزم ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ببووه هۆكاری ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی زۆری روانگه‌و تلسكۆبه ئاسمانییه‌كاندا نه‌كه‌وێته به‌رچاو.
(جێیسی دۆستۆن) پسپۆڕی پڕۆژه‌ی تلسكۆبی كیپله‌ر رایگه‌یاند:”تلسكۆبی كیپله‌ر ئێستا توانی دره‌گا واڵابكات له‌سه‌ر بینینێكی زۆر جیاواز‌و ورد‌و پێشكه‌وتوو بۆ روانگه‌كردنی ئه‌و جۆره دیاردانه، ئه‌گه‌رچی له بنه‌ڕه‌ته‌وه (كیپله‌ر) بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره هه‌ره دووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆر دیزاین كراوه” .
داتا وه‌رگیراوه‌كان له تلسكۆبی كیپله‌ر ده‌ریخست كه‌وا ئه‌و ده‌رچه رووناكییه له پڕ‌و زۆر به‌هێزه‌ی كه له‌و گهلهستێرهیهدا ده‌رچووبوو، سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئه‌ستێره‌كه بووه كه له قه‌راغی مهرگیدابووهو پێده‌چێت ساڵێك پێش مردنی كۆتایی، جۆره (بڵق) ێكی گازیی و تۆز‌و خۆڵیی وه‌ك دوا چالاكییه‌كی پێش ته‌قینه‌وه كۆتاییكهیدا فڕێ داوه‌ته بۆشایی ئاسمانی ده‌وروبه‌ری خۆی و له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی رووناكیی ماوه كورت، به‌ڵام یه‌گجار زۆر به‌هێزی لێ كه‌وتۆته‌وه، به جۆرێك كه ئه‌و ده‌رچانه له دواییدا به‌دوای یه‌كدا هاتن و توانای رووناكییه‌كه‌ی 10 جار ئه‌وه‌نده‌ی توانستی رووناكی خودی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زنی ئه‌ستێره‌یی (سوپه‌رنۆڤا) ببوون، ئه‌مه‌ش بووه جۆره شكڵ و شێوه‌و مۆدێلێكی نوێ و نه‌ناسراوی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یی.
پسپۆڕانی فه‌له‌كناسی به‌و هیوایه‌ن كه‌وا له رێگه‌ی تلسكۆبی داهاتووی K2 و پڕۆگرامی TESS بتوانن نموونه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و رووداو و دیارده فه‌له‌كییه ناوازه‌یه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كرداری و تائێستا له رێگه‌ی (تلسكۆبی ئاسمانیی كیپله‌ر) ه‌وه توانراوه 20 حاڵه‌تی دیكه‌ی جیای ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زنی ئه‌ستێره‌یی بدۆزرێنه‌وه.
سه‌رچاوه/ خه‌بات
دالاشتنهوهی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.