بەرپرسێکی ناوخۆیی لە پارێزگای خوزستانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر سێ شوێنی ئەو پارێزگایە، حەوت کەس کوژراون و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلوول، ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا) لە زاری وەلیوڵڵا حەیاتی، جێگری ئەمنی و کارگێڕیی پارێزگای خوزستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە میانی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکادا، شارەکانی ئەهواز و ئاغاجاری لەم پارێزگایەدا کراونەتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە، هێرشی هاوشێوە کرایە سەر ناوچە کەناراوییەکانی پارێزگای هورموزگان، بەپێی گوتەی بەرپرسانی پارێزگاکە لە یەکێک لەو هێرشانەدا لانی کەم 5 هاووڵاتیی مەدەنی لەوانەش منداڵێک لە گوندی (دەهستەک)ـی سیریک کوژراون و زیاتر لە 60 کەسی دیکەش کە لە ئاهەنگێکدا بەشدار بوون، بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.