وەزارەتی دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ یەكشەممه ده‌ستیكرد به دابه‌شكردنی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆران دابه‌شكردنه‌كه‌ش به هەمان خشتەی مانگەكانی رابردوو دەبێت.
شۆرش غه‌فوری ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به كوردستان تیڤی راگه‌یاند:به‌پێی خشتهكه دوای مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە كه ئه‌مڕۆ دابه‌شكرا ، سبه‌ی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و دواتریش وەزارەتەكانی دیكە. سه‌باره‌ت به مووچه‌ی خانه نشینان هەر بەپێی ئامادەكارییەكانی وەزارەتی دارایی، مووچەی خانەنشینان دەكەوێتە كۆتایی لیستەكە و تاوه‌كو بیست و شه‌شی ئه‌م مانگه دابەشده‌كرێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه، مانگانە هه‌شتسه‌د و هه‌شتا و یه‌ك ملیار دیناری پێویستە، به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه كه چوارسه‌د و په‌نجا و سێ ملیار دیناره حكومه‌تی عێڕاق دابینی ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوای ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌بوو به‌غدا مانگانه پێنجسه‌د و بیست و دوو ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه - سیامه‌ند كه‌ریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.