Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:16

کەشناسی: ناسەقامگیری کەشوهەوای هەرێم تاوەکو رۆژی پێنج شەممە بەردەوامدەبێت

بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ ده‌بارێت
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ناسەقامگیری كەشوهەوا تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبێت.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێم کردووە تاوەكو کۆتایی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە رۆژی پێنج شەممە11ی نیسانی 2019 بەردەوامدەبێت و، بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ بە رێژەی جیاواز لە ناوچە جیاجیاكان ده‌بارێت.

بەڕێوەبەری كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، لە 24 شار‌ و ناوچەی كوردستان زیاتر لە 1000ملیم باران باریوە، لە هەریەکێک لە قەزای مێرگەسۆری هەولێر ‌و شارۆچكەی سەرسەنگی دهۆكیش زیاتر لە دوو هەزار ملیم باران باریوە.

كۆی گشتی بارانبارینی هەموو وەرزی بارانبارینی ساڵی رابردوو لە شارە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرە بووە:

هەولێر 437.6 ملیم، سلێمانی 836.6 ملیم، هەڵەبجە 535.6 ملیم ‌، دهۆك  520.7 ملیم، كەركووك  279.5 ملیم.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.