سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: پێویسته خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی لیژنه ھه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له ھه‌ماھه‌نگییه‌كی ته‌واودابێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونی ئه‌وان وه‌ربگیرێت.
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مان، سێیه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ژێر دروشمی (سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیی دروست و هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی و سه‌روه‌ریی یاسا) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌مه 6ى نیسانی 2019، له‌هۆڵی پێشه‌وا له شارى هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و مونا نه‌بى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، سێیه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ژێر دروشمی (سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیی دروست و هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی و سه‌روه‌ریی یاسا) ده‌ستی به‌كاه‌ركانی كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى فراكسیۆنه كوردییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و حزبی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگی نوێبوونه‌وه وه‌سفكرد و ده‌ستخۆشیی لێ‌كردن كه دڵسۆزانه به‌شدارییان له‌سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له رووی یاسادانان و به‌دواداچووندا كردووه و دواواشی له ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه له رێگه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانه‌وه له هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واودابن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌وان.
ده‌قى وتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان..
میوانه به‌ڕێزه‌كان..به‌شداربووانی سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان.
سڵاوتان لێبێت.
به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌تان، كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كه به‌پێی یاسای ژماره (17)ی ساڵی (2006)ى هه‌مواركراو له رێكه‌وتی 19/ى نۆڤه‌نبه‌ری 2016 دا دامه‌زراوه.
بێگومان به‌ستنی كۆنگره هه‌نگاوێكی گرنگی نوێبوونه‌وه‌یه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم ده‌ستخۆشی له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌م كه دڵسۆزانه به‌شداریتان كردووه له‌سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له رووی یاسادانان و به‌دواداچووندا.
به‌ریَِزان..
پێویسته خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان له هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واودابێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولامان رۆڵ بگێڕین له به‌ره‌وپێشبردنی رێڕه‌وی به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانیی جه‌نده‌ری و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و هێنانه‌دیی خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته جیاوازییه‌كانییه‌وه.
له‌م ڕووه‌وه هیواخوازین فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان بتوانن به گیانی به‌رپرسیارانه و نیشتیمانپه‌روه‌رانه ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕێنن و پابه‌ندبن به یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان و خۆیان به‌دووربگرن له چه‌واشه‌كاریی سیاسی كه بێگومان نایانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئامانجه‌ی كه له پێناویدا هاتوون بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ڕێزان..
خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ماوه‌یه‌كی زۆر نییه ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كردووه، داكۆكیكردن له مافی هاووڵاتییان به ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆی ده‌زانێت و بۆ جێبه‌جێیكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ش پێویستیی به هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بێگومان یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، هیوادارین كۆنگره‌یه ده‌ستپێكێكی ئه‌م هه‌نگاوه بێت.
له‌كۆتاییدا جارێكی‌تر ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌خوازین.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.