له‌شاری هه‌ولێر سه‌رمایه‌دارێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی دروست كرد‌و و بڕیاریشه له‌چه‌ند پاریزگایه‌كی دیكه‌شدا قوتابخانه دروست بكات.
قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لیی كوڕان كه له 18 پۆل پێك هاتووه و له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی ماس و ده‌زگای خێرخوازی نانه‌كه‌لی ته‌واو كراوه، له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌شدا پشتیوان سادق ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند : پێخۆشحاڵین كه باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی ده‌كه‌ینه‌وه ، له ڕووی نیشتمانی و ئایینی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه كرده‌وه‌یه‌كی جوان و گه‌وره‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی كاك ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ئه‌نجامیان داوه.
وه‌زیری په‌روه‌رده باسی ئه‌وه‌شی كرد كه سی ساڵ پێش باسی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كردووه‌و و ئه‌وانیش سه‌ره‌ڕای كاره باشه‌كانیان له هه‌رێم ئه‌م هه‌نگاوه باشه‌شیان هه‌ڵێنایه‌وه و ڕه‌زامه‌ندیشیان نیشان داوه كه‌وا له چه‌ند پاریزگایه‌كی تر قوتابخانه دروست بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.