سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكان رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌مڕۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له به‌نداوی دوكان زیاد ده‌كرێت و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات كه خۆیان بپارێزن و له ڕۆخی زێیه‌كه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
ئیداره‌ی قه‌زای دوكان وسه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكان ئاگاداری هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری ٦/ ٤ / ۲۰۱۹ كاژمێر ٨ ی به‌یانی به‌نداوی دوكان ئاوێكی زیاتر له‌دوێنێ به‌رده‌داته‌وه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئاوی زێیه‌كه به‌به‌راورد به ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه.
ده‌شڵێت: هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو كراوه و ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتیان و هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكان داوا له هاووڵاتیان ده‌كات كه خۆیان بپارێزن و له ڕۆخی زێیه‌كه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه تاكوو هیچ مه‌ترسیه‌ك ڕووبه‌ڕوویان نه‌بێته‌وه‌و سه‌لامه‌ت بن .
روونیشیكردۆته‌وه كه به‌نداوی دوكان هیچ كێشه‌یه‌كی هونه‌ری و ته‌كنیكی نیه ته‌نها بۆ ڕاگرتنی پارسه‌نگی ده‌ریاچه‌كه ناچاره ئاوی زیاتر به‌رداته‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.