Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:40

ئه‌ردۆغان: گرێبه‌ستی کڕینی موشه‌کی ئێس 400 له‌ رووسیا گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی کۆتایی

مایك پێنس: توركیا ده‌بێ له‌ نێوان ئه‌ندامێتیی ناتۆ یان هاوكاریی له‌گه‌ڵ رووسیا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت
کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه‌ گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی ئێس 400 له‌ رووسیا گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی.

ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی پێشنیاری كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆتی له‌ ئه‌مریكاش پێدرابوو، وتی: مه‌رجه‌كانی واشنتن بۆ ئێمه‌ گونجاو نه‌بوو.

دوو رۆژ پێشتریش مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی كۆماری ئه‌مریكا هۆشداریی دابوو به‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌ كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی له‌ رووسیا و ئه‌مكاره‌ی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر فڕۆكه‌كانی جۆری ئێف 35 وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكردبوو.

پێنس له‌مباره‌یه‌وه‌ وتبووی: توركیا ده‌بێ له‌ نێوان ئه‌ندامێتیی ناتۆ یان هاوكاریی له‌گه‌ڵ رووسیا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.