گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ''ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێکی دەمامکدار دەستڕێژی گوللـە لە دوکاندارێک دەکات و دەیکوژێت''.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" کاژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5-4-2019، کەسێکی دەمامکدار بە چەکی جۆری کڵاشینکۆڤ دەستڕێژی گولە لە دوکاندارێک دەکات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت" ئەو کەسەی دەستڕێژی گولەی لەو دوکاندارە کردووە رایکردووە، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تاوەکو ئێستاش تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە".
بەگوتەی هۆگر عەزیز، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (غەریب حوسێن عوسمان)ـە و لە شەقامی 40 مەتری هەولێر بەرامبەر بازاڕی لەنگە دوکانی گیادەرمانی هەبووەو تەمەنی 47 ساڵ بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.