مەحمود محەمەد، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ به‌شداری پێكردنیان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون و كێشه‌یان له‌سه‌ر پۆست نییه. راشیگەیاند" ئەوەی لە ئێستادا گرنگە پێکەوە کارکردن و پێکەوە بوونە".
سه‌باره‌ت به به‌شداری پێكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا مه‌حمود محه‌مه‌د گووتی" پێشتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانمان كردووه و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵمان هاتوونه‌ته پێش و به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان ئۆپۆزسیۆن بوونیان هه‌ڵبژاردووه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان تا ئێستا وه‌ڵامێكی دیاری كراویان نییه".
رۆژی چوارشەممە رابردوو 03/04/2019، سەرکردایەتی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند" لەگەڵ پارتی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوومەت".
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر بەشداریی کردنی بزووتنەوەکە لە کابینەی نوێی حکوومەتدا رێککەوتنیان راگەیاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.