دادگایەکی بەریتانیا بکوژی "ئاڤان نەجمەدین"ی بە 18 ساڵ و 8 مانگ زیندانیکردن سزادا.
دادگای ستافۆرد لە بەریتانیا، دانا عەبدوڵڵا، تاوانبار بە کوشتنی ئاڤان نەجمەدینی هاوژینی بە زیندانیکردن بۆ ماوەی 18 ساڵ و 8 مانگ سزادا.
دانا عەبدوڵڵا لە دادگا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئاماژەی بەوە داوە، دوای ئەوەی هاوژینەکەی رەتیدەکاتەوە پشتیوانی لە کەیسی مانەوە لە بەریتانیا بکات لە نێو ماڵەکەی بە چەقۆ دەیکوژێت.
دوای کوشتنەکەی تاوانبار هەوڵیداوە تاوانەکەی لە رێگەی تەقاندنەوە، یانیش ئاگرتێبەردان لە ماڵەکەی بشارێتەوە بەڵام بۆی نهكراوه.
ئاڤان نەجمەدین تەمەنی 32 ساڵ بووە، خاوەنی چوار مندالى کوڕ بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.