وابڕیارە سبەی هەڵمەتێکی گەورە بۆ پاککردنەوەی شاری موسڵ دەست پێ بکات و دەزگای خێرخوازیی بارزانیش لەم هەڵمەتەدا بەشدار دەبێت.
سبەی شەممە 6/4/2019، گەورەترین هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ شاری موسڵ دەست پێ دەکات، بەبەشداری دامودەزگا حکوومی و سەربازیی و رێکخراوە مەدەنییەکان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەم هەڵمەتە بە زیاتر لە 100 کارمەند و 17 ئۆتۆمبێلی تەنکەری ئاو بەشدار دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.